فه‌رمانگه‌ی كۆچی توركیا بڵاویكرده‌وه، له‌ماوه‌ی ئه‌مساڵدا 119 هه‌زارو 817 په‌نابه‌ری له‌وڵاته‌كه‌ی دیپۆرت كردۆته‌وه.
ئاوێنه: به گوێره‌ی ئاماره‌كه‌ی فه‌رمانگه‌ی كۆچی توركیا، رێژه‌ی ده‌ركردن‌و ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران به‌راورد به‌ساڵی پێشوتر به‌رێژه‌ی %159 زیاتر بووه.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕو كه له %236 هاوڵاتیانی ئه‌فغانی بوون، %22 پاكستانی بوون و %167 له ره‌چه‌ڵه‌كی دیكه بوون.
فه‌رمانگه‌ی كۆچی توركیا رایگه‌یاند، ته‌نیا له‌م هه‌فته‌یه‌دا 3 هه‌زارو 928 په‌نابه‌ری نایاسایی ده‌ستبه‌سه‌ر كراون، كه 1381یان ئه‌فغانی و 101یان پاكستانی و 2446یان ره‌چه‌ڵه‌كنامه‌ی دیكه‌یان هه‌بووه.
فه‌رمانگه‌كه كه سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیایه، له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر رایگه‌یاندووه، له‌هه‌فته‌ی كۆتاییدا 4 هه‌زار و 135 په‌نابه‌ر ویستوویانه بپه‌ڕنه‌وه بۆ خاكی توركیا، به‌ڵام رێگه‌یان پێ نه‌دراوه.
له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه تاوه‌كو 22ی ئه‌م مانگه، توركیا رێگر بووه له‌وه‌ی 274 هه‌زار و 311 په‌نابه‌ر سنوری توركیا ببه‌زێنن.
له‌سه‌نته‌ره‌كانی دیپۆرتكردنه‌وه‌ی په‌نابه‌راندا 18 هه‌زارو 776 په‌نابه‌ر چاوه‌ڕێی ده‌ركردنیان ده‌كه‌ن.