ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مریكا رایانگه‌یاند، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ژماره‌ی قوربانیانی زریانی به‌فر كه ئه‌و وڵاته‌ی گرتوه‌ته‌وه گه‌یشتوه‌ته 64 كه‌س و تیمه‌كانی فریاگوزاریش له‌هه‌وڵدان بۆ به‌هاناوه‌چونی هاوڵاتیان.
ئاوێنە: براون سه‌رۆكی شاره‌وانی بافالۆ له نیویۆركی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، ئه‌م زریانه "له‌ماوه‌ی 50 ساڵی رابردودا هیچ كاتێك شاری بافالۆ زریانی له‌مشێوه‌یه خراپی به‌خۆوه نه‌بینیوه".
سه‌ره‌ڕای ئه‌و ڕێوشوێنانه‌ی كه ده‌سه‌ڵاتداران گرتویانه‌ته‌به‌ر، به‌هۆی زریانی به‌فره‌كه‌وه، 33 كه‌س له ناوچه‌ی ئێری و شاری بافالۆ له ویلایه‌تی نیویۆرك گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ده‌سه‌ڵاتداران له‌به‌ر ڕۆشنایی ڕێژه‌ی پێوانه‌یی به‌فربارین، هاتوچۆی ئۆتۆمبێلیان له هه‌ندێك ناوچه قه‌ده‌غه كرد. به‌رپرسان ده‌ڵێن، "به‌فر ئاسته‌نگ له به‌رده‌م ئۆپه‌راسیۆنه فریاگوزاریه‌كان دروستده‌كات، چونكه ڕێگاكان گیراون و ئامێره‌كان ناتوانن بجوڵێن".
له كۆتایی هه‌فته‌ی ڕابردوه‌وه بارودۆخی كه‌شوهه‌وای سه‌خت روبه‌ڕوی ئه‌مریكا بۆته‌وه، شاره‌زایانی كه‌شناسی ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه له‌م هه‌فته‌یه‌شدا به‌فربارین به‌رده‌وام ده‌بێت.
دوێنێش جۆو بایدن سه‌رۆكی ئه‌مریكا باری نائاسایی له ویلایه‌تی نیویۆرك ڕاگه‌یاند و فه‌رمانیكرد، هاوكاری فیدڕاڵی بۆ ته‌واوكردنی هه‌وڵه‌كانی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ویلایه‌ت و شاره‌كان به‌هۆی ئه‌و زریان و به‌فربارینه‌ی وڵاته‌كه‌ی گرتوه‌ته‌وه به‌په‌له دابینبكرێت.