سه‌رۆك كۆماری ئێران له‌باره‌ی دانوستانه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا، رایگه‌یاند، به ناڕاسته‌وخۆ داوای دانوستان له تاران ده‌كرێت، ده‌شپرسێت، "بۆچی لە کەناڵە جیاجیاکاندا دەڵێن با دانوستان بکەین و ئێمە بەنیازی ڕوخاندن نەبوین؟!".
ئاوێنه: به‌پێی ئاژانسی ته‌سنیم، ئیبراهیم ره‌ئیسی، سه‌رۆك كۆماری ئێران له‌باره‌ی دۆخی وڵاته‌كه‌ی و خۆپیشاندانه‌كه‌ی، رایگه‌یاند، "کۆلۆنیالیستەکان و زلهێزەکان بە وشەی ئازادی و دروشمی فریودەرەوە دێن و گەلان بەرەو نەهامەتی و بەلاڕێدا دەبەن، دوژمن دەیەوێت بە شێوەیەکی ڕاست هێرش بکاتە سەر سیستمی وڵاته‌كه‌مان، لەهەرشوێنێکدا سەرکەوتن لە وڵات‌دا هەبوبێت ئەوە بەهۆی ڕێنمایی و گرنگیدانی سەرکردایەتییەوە بوە، ئەگەر کەموکورتییەک هەبێت په‌یوه‌ندی به‌وانه‌وه هه‌بوه كه باوه‌ڕان نه‌بوه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "گەندەڵی و نادادپەروەری و فیرعەونگەرایی ئەمڕۆ لە جیهاندا زاڵ بوه، ئاژاوەگێڕییەکانی ئەم دواییە شەڕێک بون دژی هەموان، مونافیقەکان و چاوچنۆکەکان ڕۆڵیان لەم شەڕەدا هەبو، قورئان هۆشداریمان دەداتێ کە ئاگاداری ئەوانه بین کە بەنیازن کۆمەڵگه‌ی ئیسلامی به لاڕێدابه‌رن".
سه‌رۆك كۆماری ئێران له‌باره‌ی دانوستانه‌كانی له‌گه‌ڵ ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا، وتی، "بۆچی لە کەناڵە جیاجیاکاندا دەڵێن با دانوستان بکەین، ئێمە بەنیازی ڕوخاندنی نەبوین؟!".
وتیشی، "نابێت کەس دوبەرەکیی درۆینە بۆ ئێمە دروست بکات، هەرکەسێک بیەوێت یەکێتی نەتەوەییمان تێکبدات ئه‌وا بە ئاڕاستەی ستراتیژی دوژمن هەنگاوی ناوە".