ئێران سەرۆكی بانكی ناوەندیی وڵاتەكەی دەگۆڕێت
  2022-12-29       442       
محەمەد ڕەزا فەرزین، سەرۆكی نوێی بانكی ناوەندیی ئێران

ئەنجومەنی وەزیرانی ئێران، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە كۆبونەوەی خۆیدا سەرۆكی بانكی ناوەندیی وڵاتەكەی گۆڕی كە ئەوەش هاوكاتە لەگەڵ بەردەوامیی دابەزینی بەهای تمەن بەرامبەر بە دراوە جیهانییەكان.

ئاوێنە: بەپێی ئاژانسی رەسمی ئێران، ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی ئێران لە كۆبونەوەی خۆیدا، عەلی ساڵح ئابادی، سەرۆكی بانكی ناوەندی لە پۆستەكەی دورخستۆتەوەو بۆ شوێنگرەوەشی متمانەی داوە بە محەمەد ڕەزا فەرزین بۆ ئەوەی وەك سەرۆكی نوێی بانكی ناوەندی دەستبەكاربێت.

ئەو گۆڕانكارییە لەكاتێكدا دابەزینی بەهای تمەنی ئێرانی لەبەرامبەر دۆلاری ئەمریكی بەردەوامەو لە ئێستادا نرخی هەر دۆلارێكی ئەمریكی گەیشتۆتە سەروی 43 هەزار تمەن.

بەردەوامی دابەزینی تمەنی ئێرانی هاوكاتە لەگەڵ ئەوەی كە ناڕەزایەتییەكانی خەڵك لەو وڵاتە پێ دەنێتە چوارەم مانگی خۆیەوە. عەلی ساڵح ئابادی، سەرۆكی پێشوی بانكی ناوەندیی ئێران لە پاڵ چەند هۆكارێكی دیكەدا ئاماژەی بەوەدا بو كە دابەزینی نرخی تمەن پەیوەندیدارە بە خۆپیشاندانە سەرتاسەرییەكانی وڵاتەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×