ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌كاتی گۆڕینی بتڵێكی غاز له چێشتخانه‌یه‌كی ناوچه‌ی نازیلی سه‌ر به هه‌رێمی ئایدن له ڕۆژئاوای توركیا، ته‌قینه‌وه‌یه‌ك رویداوه و به‌هۆیه‌وه حه‌وت كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و چوار كه‌سی دیكه‌ش برینداربون.
ئاوێنه: ماڵپه‌ری Daily Sabahی توركی بڵاویكرده‌وه، له چێشتخانه‌یه‌كی ناوچه‌ی نازیلی سه‌ر به هه‌رێمی ئایدن له ڕۆژئاوای توركیا ته‌قینه‌وه‌یه‌ك رویداوه و ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی برنداربون و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش گیانیان له‌ده‌ستدا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "ته‌قینه‌وه‌كه له‌كاتی ئاماده‌كردنی خواردن و داواكاری سه‌ردانكارانی ئه‌و چێشتخانه‌یه بوه، كاتێك ستافی چێشتخانه‌كه هه‌وڵیانداوه بتڵێكی غازی به‌تاڵ بگۆڕن روداوه‌كه رویداوه و غازه‌كه ته‌قیوه‌ته‌وه".
باسی له‌وه‌شكردوه، "به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی غازه‌كه‌وه تا ئێستا حه‌وت كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و چوار كه‌سی دیكه‌ش برنداربون و چشتخانه‌كه به‌ته‌واوه‌تی وێران بوه، تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی و فرایكه‌وتنی خێراش چونه‌ته شوێنی روداوه‌كه و برندارانیان بۆ نه‌خۆشخانه گواستوەتەوە".