ئەفغانستان یەکەم رۆژی ساڵی نوێی بە تەقینەوەیەک دەستپێکرد
  2023-01-01       354       

بەیانی ئەمڕۆ تەقینەوەیەک لەبەردەم فڕۆکەخانەی سەربازی کابوڵی پایتەختی ئەفغانستان روویدا و کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.

ئاوێنه‌:عەبدولنافع تاکور، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی ئەفغانستان رایگەیاند، “بەیانی ئەمڕۆ تەقینەوەیەک بەهێز لەبەردەم فڕۆکەخانەی سەربازی لە کابوڵی پایتەخت روویداوە و 10 کوژراو و هەشت برینداری لێکەوتووەتەوە”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “لێکۆڵینەوەکان لەبارەی رووداوەکە و بکەرانی دەستیپێکردووە، بەڵام تا ئێستا نازاندرێت چ لایەنێک پێی هەستاوە”.

ئەمە لە کاتێکدایە لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا زنجیرەیەک تەقینەوە ئەو وڵاتەیان هەژاندووە و زۆرینەشیان چەکدارانی داعش بەرپرسیارێتیی خۆیان لێراگەیاندووە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×