یەکێک لە فەرماندەکانی سەر بە سوپای پاسداران، لەبەردەم ماڵەکەی خۆیدا لە تاران درایە بەر دەستڕێژی گولـلە و کوژرا.
ئاوێنه: ئاژانسی هەواڵی فارس بڵاویکردەوە:" قاسم فەتحوڵاهی یەکێک لە فەرماندەکانی سەر بە سوپای پاسداران، لەبەردەم ماڵەکەی خۆیدا لە تاران درایە بەر دەستڕێژی گولـلە و پاش گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانیلەدەستدا".
ئاماژەی بەوەشکرد:" تاوەکو ئێستا دیار نییە ئەو کەسانەی کردەوە تیرۆرستییەکەیان ئەنجامداوە کێ بوون و هۆکاری رووداوەکەش نازانرێت، لێکۆڵینەوەکان لەوبارەیەوە دەستیانپێکردووە".
باسیلەوەشکرد:" قاسم یەکێک بووە لە فەرماندەکانی بنکەی بەسیجی ساروڵا لە مزگەوتی ئیمام سەجاد و یەکێکیش بووە لە فەرماندەکانی بنکەی محەمەد رەسوڵوڵای سەر بە سوپای پاسداران و لە رووداوەکەشدا چوار گولـلەی بەرکەوتووە".