دەزگای هەواڵگریی توركیا (MiT) كوشتنی زه‌كی گوربوز، سه‌رۆكی پارتی ماركسیست-لینینیست-كۆمۆنیست (MLKP) له‌حه‌سه‌كه‌ی ڕۆژئاوای كوردستان ڕاده‌گه‌یه‌نێت.
ئاوێنه: بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوە ئەمنییەکانەوە دەست میدیاكانی توركیا كه‌وتووه، لەئەنجامی ئۆپەراسیۆنێکدا کە لەلایەن میتەوە ئەنجامدراوه، زه‌كی گوربوز، کە ناوی نهێنیی "ئەحمەد شۆڕش"ە له‌حه‌سه‌كه كوژراوه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و میدیایانه، گوربوز هاندەری ئەو پەلامارە بووه کە لە ٢٠ی نیسانی ٢٠٢٢ بۆ سەر پاسی پاسه‌وانانی گرتوخانه‌یەک لەقەزای مودانیای سەربەپارێزگای بورسا ئەنجامدراوه، هه‌روه‌ها پلاندانەری ئەو هێرشە موشەکیه‌ش بووه کە لە ١٦ی ئابی ٢٠٢٢ کراوه‌تە سەر هێزە ئەمنییەکان.
گوربوز لەساڵی ٢٠٠٨ بووە بەسه‌رۆكی پارتی ماركسیست-لینینیست-كۆمۆنیست، دوای ئەوەی ساڵانێکی زۆر بەرپرسی باڵی چەکداریی ئەو پارتە بووه.
گوربوز لەساڵی ٢٠١٢ تورکیای بەجێهێشتووه بۆ ئەوەی بچێتە ئیتاڵیا، لەمانگی شوباتی ٢٠١٣ لەیۆنان دەستگیر کراوه. سەرەڕای داواکارییەکانی تورکیا بۆ رادەستکردنەوەی ناوبراو، بەڵام لەلایەن یۆنانەوە رادەستنەکرایەوەو لەمانگی نیسانی ٢٠١٣ ئازاد کرا، دواتر لەیۆنانەوە گه‌یشتۆته عێراق و پاشان بۆ سوریا‌و لەوێ دوبارە وەک سه‌رۆكی پارتی كۆمۆنیست دەستبەکار بووه.