خامنەیی: دەبێت خۆپیشاندەران بە توندی و دادپەروەرانە سزا بدرێن
  2023-01-09       361       


رێبەری ئێران خۆپیشاندەرانی ئەو وڵاتەکە بە ناپاکیی تۆمەتبار کرد و داوای کرد دادپەروەرانە سزا بدرێن.

عەلی خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران لە نوێترین وتاریدا ئەمڕۆ دوشەممە هێرشی کردە سەر خۆپیشاندەران و ئەو کەسانەی لە ناڕەزایەتییەکاندا بەشدارییان کردوە و داواشی لە دامودەزگا پەیوەندیدارەکان کرد ئەو خۆپیشاندەرانە سزا بدرێن.

بە وتەی خامنەیی ئەوانەی بەشدارییان لە ناڕەزایەتییەکاندا کردوە ئامانجیان رەخنە و چاکسازیی نەبوە و بەڵکو ویستویانە دەستکەوتەکانی کۆماری ئیسلامی لەناو ببەن.

 رێبەری کۆماری ئیسلامی جەختی لەوە کردوەتەوە کە گومان لە ناپاکیی خۆپیشاندەران نییە بۆیە دەبێت دامودەزگا پەیوەندیدارەکان بە توندترین شێوە روبەڕوی ئەو کەسانە ببنەوە کە بەشدارییان لە خۆپیشاندانەکاندا کردوە.

خامنەیی لە بەشێکی دیکەی وتارەکەیدا وتویەتی: دەبێت سزاکان دژی خۆپیشاندەران کە ئەو بە ئاژاوەگێڕ و ناپاک ناوی هێناون، توند و دادپەروەرانە بێت.

ئەو وتانەی رێبەری ئێران لە کاتێکدایە چەند رۆژ پێش ئێستا لە کۆبونەوەی لەگەڵ ژنانی لایەنگری کۆماری ئیسلامی وتی نابێت هەر ژنێک کە سەرپۆش و باڵاپۆشی بە پێی یاساکانی شەرع نەبو بە دوژمنی دەسەڵات و دین لە ئێران

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×