ئەمریكا بە مەرج فڕۆكەی ئێف 16 بە توركیا دەفرۆشێت
  2023-01-14       652       

ئیدارەی جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمریكا ئامادەكاری دەكات بۆئەوەی داوا لە كۆنگرێس بكات رەزامەندی نیشان بدات لەسەر فرۆشتنی فڕۆكەی ئێف 16 بە توركیا، بەرپرسانی ئەمریكا دەڵێن، فڕۆشتنی فڕۆكەی ئێف 16 بە توركیا مەرجدارە بەوەی كە ئەنقەرە رەزامەندی نیشان بدات لەبارەی ئەندامبونی سوید و فینلەندا لە ناتۆ.

ئاوێنە: بەپێی رۆژنامەی واڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریكی، ئیدارەی جۆ بایدن ئامادەكاری دەكات بۆ ئەوەی داوای رەزامەندی كۆنگرێس بكات بۆ فرۆشتنی فڕۆكەی ئێف 16 بە بەهای 20 ملیار دۆلار بە توركیا و هەروەها فرۆشتنی فڕۆكەی ئێف 35 بە یۆنان، كە ئەوەش گەورەترین گرێبەستی فرۆشتنی چەكە لەماوەی ئەم ساڵانەی دواییدا.  

بەپێی قسەی چەند بەرپرسێكی ئەمریكی كە قسەیان بۆ رۆژنامەكە كردوە، فرۆشتنی فڕۆكەی ئێف 16 بە توركیا مەرجدارە بە رەزامەندی توركیا لەسەر ئەندامبونی سویدو فینلەندا لە ناتۆ، كە تاوەكو ئێستا ئەنقەرە رێگرە لە ئەندامبونی ئەو دو وڵاتە.

رۆژنامەكە نوسیویەتی، چاوەڕوان دەكرێت گرێبەستەكانی فرۆشتنی ئەو دو جۆر فڕۆكەیە بە توركیاو یۆنان، هەفتەی داهاتو بخرێتە بەردەم كۆنگرێس كە ئەوەش هاوكات دەبێت لەگەڵ سەردانی مەولود چاوشئۆغلۆ، وەزیری دەرەوەی توركیا بۆ واشنتۆن.

واڵ ستریت جۆرناڵ، ئاماژەی بەوەداوە كە پێدەچێت راگەیاندنی ئەو گرێبەستە ببێتە مایەی ئەوەی ئیدارەكەی بایدن روبەڕوی ناڕەزایەتی ئەو ئەندامانەی كۆنگرێس ببێتەوە كە دژی فرۆشتنی چەكن بە توركیا.

هەروەها هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە گرێبەستی فرۆشتنەكە، زیاتر لەوەی چاوەڕێ دەكرا كە بەوتەی چەند بەپرسێكی ئەمریكی، بەپێی گرێبەستەكە 40 فڕۆكەی ئێف 16 و كۆمەڵێك كیت بۆ نوێكردنەوەی 79 فڕۆكەی ئێف 16ی توركیا لەخۆدەگرێت لەگەڵ 900 موشەكی ئاسمان بە ئاسمان و 800 بۆمب.

 

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×