راوێژكاری سه‌رۆكایه‌تی توركیا جه‌خت له‌ئه‌نجامدانی هێرشی سه‌ربازی بۆ سه‌ر سوریا‌و ڕۆژئاوای كوردستان ده‌كاته‌وه‌و ده‌ڵێت، هێرشی زه‌مینی بۆ سه‌ر سوریا ئه‌گه‌رێكی كراوه‌یه.
ئاوێنه: ئیبراهیم كالن، راوێژكاری سه‌رۆكایه‌تی توركیا ئه‌مڕۆ شه‌ممه به‌رۆژنامه‌نوسانی راگه‌یاند، هێرشی زه‌مینی بۆ سه‌ر سووریا له‌هه‌ر ساتێك‌دا بێت ئه‌گه‌رێكی كراوه‌یه. وتیشی، "ئێمه پشتیوانی پرۆسه‌ی سیاسی له‌گه‌ڵ سووریا ده‌كه‌ین."
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو كه سه‌ره‌ڕای گفتوگۆكان، ئه‌گه‌ری شه‌ڕ و هێرشی زه‌مینی سوپای توركیا بۆ سه‌ر سووریا وه‌ك خۆی ده‌مێنێته‌وه و له وانه‌یه له هه‌ر ساتێك‌دا روبدات.
ئیبراهیم كالن ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ری هێرشه‌كه به‌ستراوه به ئاستی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی له سووریاوه بۆ سه‌ر توركیا درووست ده‌بن.