وتەبێژی یەكێتی: شەممەی داهاتو لەگەڵ پارتی كۆدەبینەوە
  2023-01-26       414       

سۆران جەمال تاهیر، وتەبێژی یەکێتی رایگه‌یاند، رۆژی شەممە پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌ شاری سلێمانی كۆده‌بنه‌وه‌.

ئاوێنە: سۆران جەمال تاهیر، وته‌بێژی یه‌كێتی، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە لێدوانێكدا بۆ یەكێك لە میدیاكانی پارتی، ئەوەشی وت، پارتی و یەكێتی له‌ باره‌ی پرسه‌كانه‌وه‌ "بۆچونی جیاواز"یان هه‌یه‌، به‌ڵام گرنگه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ كۆببنه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌رنامه‌یه‌ك بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ و ناكۆكییه‌كان دابنرێت.

دوێنێش ماڵپەڕی رەسمی پارتی لە زاری عومەر بەکر، بەرپرسی پەیوەندییەکانی بەشی رۆشنبیری و راگەیاندنی حزبەكەوە بڵاویكردەوە، بڕیارە رۆژی شەممە وەفدی پارتی و یەكێتی لە سلێمانی كۆببنەوە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشدا کە وەفدی حزبەكەیان بە سەرۆکایەتی مەحمود محەمەد، ئەندامی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و، ئەندامێتی هێمن هەورامی، عەلی حسێن، پشتیوان سادق، ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و ئومێد سەباح، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی، دەبێت.

هەر بەپێی قسەی عومەر بەكر، وەفدی یەکێتیش پێکدێت لە قوباد تاڵەبانی، دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، ئاسۆ ئەڵمانی، ئەمین بابە شێخ، د. دارا.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×