وتەبێژی یەكێتی: بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی ناسەقامگیری دروست دەكات
  2023-01-26       377       

سۆران جەمال تاهیر، وتەبێژی یەکێتی رایگەیاند، بڕیارەكەی دوێنێ دادگای فیدراڵی عێراق بۆ رێگرتن لە ناردنی پارە بۆ هەرێمی كوردستان، جارێكی دیكە متمانەی نێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی عێراق لاواز دەكات و ناسەقامگیریش دروست دەكات.

ئاوێنە: سۆران جەمال تاهیر، وتەبێژی یەکێتی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لەبارەی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان و بڕیارەکەی دادگای فیدراڵیی عێراق، وتی "هەر بودجەیەک لە حکومەتی عێراقییەوە دەگاتە هەرێمی کوردستان، نە خێرە نە سەدەقە، بەپێی دەستور حکومەتی عێراقی دەبێت پابەندی ئەو رێککەوتننانە بێت کە دەیانکات و ناکرێت ناردنی بودجە بۆ هەرێمی کوردستان بە سیاسی بکرێت."

وتیشی، "ئێمە وەك یەكێتی بەشداربوین لەوەی شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان دابین بكرێن و هیچ كات پرسی دابینكردنی بودجە یان موچەی هەرێمی كوردستان نەبەسترێتەوە بە كێشە سیاسییەكانەوە."

ئاماژەی بەوەشدا "بڕیارەكەی دادگای فیدرالی كاتەكەی گونجاو نەبو و ناسەقامگیری دروست دەكات، متمانەی نێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی فیدراڵ جارێكی دیكە لاواز دەكاتەوە."

جەختیشی كردەوە "بۆ ئەو بڕیارانەی رەهەندی یاساییان هەیە، رێكاری دیكە زۆرن، دەستبردن بۆ موچەی هاوڵاتیان دەبێت دوا شت بێت."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×