هاوسەرۆكی تەڤگەری ئازادی لەلایەن ئاسایشی رانیەوە دەستگیركرا
  2023-01-27       873       

تەڤگەری ئازادی كۆمەڵگەی كوردستان رایگەیاند، نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، سەلام عەبدوڵا، هاوسەرۆكی گشتی تەڤگەری ئازادی كۆمەڵگەی كوردستان، "بێ هیچ هۆكارێكی یاسایی" لەلایەن ئاسایشی ڕانیەوە دەستگیرکرا.

ئاوێنە: تەڤگەری ئازادی كۆمەڵگەی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا ئەوەشی وتوە، پێویستە هەرچی زوە سەلام عەبدوڵا، ئازاد بكرێت، بە پێچەوانەوە هەڵوێستمان دەبێت.

بەپێی راگەیەندراوەكە، "دەستگیرکردنى سەلام عەبدوڵا لەلایەن ئاسایشى شارۆچکەى ڕانیەوە هیچ بنەمایەکى یاسایی نییە."

سەلام عەبدوڵا عومەر لە ساڵی ١٩٨١ لە گوندی سورەدێی سەربە ئیدارەی ڕاپەڕین لە دایک بوە و لەئێستادا خوێندکاری ماستەرە لە بواری مێژو.

سەلام عەبدوڵا ئەندامی یەکەمین کۆنگرەی دامەزراندی تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستان بوە لەساڵی ٢٠١٤.

پێشتر ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری تەڤگەری ئازادی بوەو لە ڕۆژى ١٥ ى ٧ى ساڵى ڕابردو لە میانەى بەڕێوەچونى سێیەمین کۆنگرەى تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستان وەک هاوسەرۆک هەڵبژێردراوە.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×