یەکەم حاڵەتی مردن بە بەکتریایەکی نەناسراو لە تورکیا تۆمارکرا
  2023-01-27     

ئەمینداری گشتیی یەکێتیی پزیشکانی تورکیا رایگەیاند، منداڵێکی تەمەن سێ ساڵان بەهۆی توشبوونی بە بەکتریایەکی نەناسراو گیانیلەدەستداوە، بەڵام تا ئێستا نازانین بەکتریاکە لە وڵاتەکەدا بڵاوبووەتەوە یان نا.

ئاوێنە:  هەواڵی مردنی منداڵێکی تەمەن سێ ساڵان لە شاری ئەنقەرەی تورکیا کاردانەوەی توندی بەدوای خۆیدا هێناوە، ئەمەش پاش ئەوەی پزیشکەکەی دەرمانی بەکتریای strep A ی پێدابوو، بەڵام لەدوای مردنی راپۆرتی پزیشکی دادی ئاشکرایکرد، بەهۆی بەکتریایەکی نەناسراو گیانیلەدەستداوە.

منداڵەکە ناوی ئاراس سونماز بووە، دوو هەفتە لەمەوبەر لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی ئەنقەرە گیانیلەدەستداوە، لە راپۆرتی پزیشکی دادییەکەیدا نووسراوە، هۆکاری مردنەکەی ئاساییە و بەهۆی بەکتریایەکی نەناسراوەوە بووە، لەهەمان کاتیشدا باوکی منداڵەکە ئاشکرایکرد منداڵەکەی بەهۆی توشبوونی بە بەکتریایەک گیانیلەدەستداوە.

لای خۆیەوە بەرپرسێکی تەندروستیی تورکی رایگەیاند، “بەکتریای STREP A کە ماوەی چەند ساڵێکە نەماوە، لەم ماوەی دووایدا لە چەند وڵاتێک دەرکەوتووەتەوە وەک بەریتانیا”.

هاوکات فیدات بۆلوت، ئەمینداری گشتیی یەکێتیی پزیشکانی تورکیا وتی، “تائێستا نازانین ئەو بەکتریایە لە وڵاتەکەدا بڵاوبووەتەوە یان نا، وەزارەتی تەندروستیش هیچ رێوشوێنێکی لەوبارەیەوە نەگرتووەتە بەر”.

بەکتریای STREP A ، تووشی پێست و قورگ دەبێت، ئازاری زۆری قورگ و بەرزبوونەوەی پلەی گەرمای لەش دروست دەکات و بەشێک لە نیشانەکانی لە نیشانەی پەتا وەرزییەکان دەچێت، ماوەی چەند ساڵێکە هیچ حاڵەتێکی ئەوتۆی تووشبوون پێی لە جیهاندا تۆمارنەکراوە.

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×