ئاراس محەمەد ئاغا بەرپرسی مەڵبەندی یەکێتی لە موسڵ ڕایدەگەیەنێت "لێکەوتەکانی ڕیفراندۆم کاریگەری زۆر خراپی ھەبو لە ئەو شوێنانەی کە پێشمەرگە ئازادی کرد بوون لە شەنگال و زومار و زۆر ناوچەی ترمان لە دەستماندا و ھاوڵاتیان جارێکی دیکە ئاوارە بوون".
ئاوێنە: ئاماژەی بەوەشدا، ئەو پێشکەوتنەی لە کوردستان ھەیە تەنھا شەقام و بینا و شوقەی بەرزە کە دەیفرۆشن بە عەرەب، ئەگینا کەرتەکانی پیشەسازی و کشتوکاڵ و تەندروستی وێرانە تەنانەت ناتوانین خواردنی خۆمان بەرھەم بھێنین.
جەت لەوەش دەکاتەوە کە پارتی لە ناوچە کوردنیشنەکانی موسڵ کشایەوە و شوێنەکانی ڕادەستی حکومەتی عێراق کرد، جارێکی دیکە ئەستەمە کورد لە ناوچە دابڕاوەکان باڵا دەستبێتەوە، خۆشبەختانە یەکێتی لە کەرکوک بەرگری کرد و لەوێ تاکو ئێستا یەکێتی ماوە ئەمەش دڵدانەوە بوو بۆ ھاوڵاتیان کە شارەکە بەجێنەھێڵن و ئاوارە نەبن.