كۆبونەوەی وەفدی یەکێتی و پارتی لە سلێمانی دەستی پێكرد
  2023-01-28       645       

كەمێك لەمەوبەر وەفدی پارتی دیموكراتی كوردستان گەیشتە بارەگای مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە سلێمانی و ئێستاش وەفدی هەردو لا لە كۆبونەوەدان.

ئاوێنە: وەفدەكەی پارتی دیموكراتی كوردستان پێكهاتون لە جەعفەر ئیمینکی، مەحمود محەمەد، ھێمن ھەورامی، عەلی حسێن، پشتیوان سادق، ئومێد سەباح.

هروەها وەفدەكەی یەکێتی پێكهاتون لە قوباد تاڵەبانی، دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، ئاسۆ مامەند، دارا رەشید، ئەمین بابەشێخ، ئەحمەد عەسکەری و د.میران محەمەد.

بەپێی میدیای رەسمی یەكێتی، لە کۆبونەوەکەدا گفتوگۆ لە بارەی ئەو کێشەو ناکۆکییانە دەکرێت کە لەنێوان ھەردولادا لەسەر رەوشی سیاسی و ئەمنی و پرۆسەی حوکمڕانی ھەرێمی کوردستان دروستبوەو کار بۆ چارەسەرکردنیان دەکرێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×