جاسم عه‌بود، سه‌رۆكی دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق ڕه‌تیده‌كاته‌وه بڕیاره‌كانی ئه‌م دواییه‌ی دادگا دژی مافه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان بێت. به‌پێویستیشی ده‌زانێت كه موچەی سەرجەم فەرمانبەرانی هەرێم و عێراق یەکبخرێتەوە هەر هۆکارێک هەبێت وادەی دابەشکردنی دوانەخرێت.
ئاوێنه: جاسم عه‌بود له‌چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی له‌باره‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمه‌وه ڕایگه‌یاندووه، "پێویسته حكومه‌ت و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌دوای هه‌مو ڕێگایه‌كدا بگه‌ڕێن كه فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان له‌ڕوی بڕی موچه‌ی مانگانه‌و كاتی وه‌رگرتنیه‌وه مافی خۆیان وه‌ربگرن، نه‌ك داوا له‌دادگا بكرێت بڕگه‌كانی ده‌ستورو یاساكانی كارپێكراو پێشێل بكات، ده‌بێت كار بكرێت بۆ ستانداردكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و هه‌مو ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌وانه‌وه هه‌یه له سه‌رتاسه‌ری عێراق و قبوڵنه‌كردنی دواخستنی پێدانی موچه له‌سه‌ر كات به هه‌ر هۆكارێك بێت".
له‌باره‌ی بڕیاره‌كه‌ی دادگای باڵای فیدراڵی تایبه‌ت به "نایاسایی" بونی ناردنی پارە بۆ هەرێم، جاسم عه‌بود ده‌ڵێت، "مه‌به‌ست له‌بڕیاره‌كانی دادگا ئه‌وه نییه كه ئاراسته‌ی گروپێكی دیاریكراوی كۆمه‌ڵگه بكرێت، به‌ڵكو به ئامانجی بنیاتنانی ده‌وڵه‌ته به‌شێوه‌یه‌كی دروست به‌پێی ده‌ستورو یاسا‌و پێشێل نه‌كردنیان له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته فیدراڵیه‌كانه‌وه".
ئەوەشی ئاشکرا کرد، بڕیارەکانی ئەنجومەنی وەزیرانی پێش‌و لەیاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢١ کە باس لەناردنی پارە دەکات بۆ هەرێم نایاساییە.
وتیشی، "ئامانجمان پاراستنی جێبه‌جێكردنی ده‌ستورو زیان نه‌گه‌یاندنه به‌به‌رژه‌وه‌ندی باڵای نیشتمانی، هه‌روه‌ها ده‌مانه‌وێت ئه‌و یاسایانه پێشێل نه‌كه‌ین كه ده‌بێت به‌پێی ئه‌وه‌ی تیایدا هاتوه جێبه‌جێبكرێن، به پشتبه‌ستن به بڕگه‌كانی ماده‌ی (14)ی ده‌ستور عێراقییه‌كان به بێ جیاوازی له‌به‌رده‌م یاسادا یه‌كسانن، هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك باقی هاوڵاتیانی عێراق وان، هیچ جیاوازییه‌ك له نێوان ئه‌و هاوڵاتیه‌ی كه له زاخۆ ده‌ژی یان نیشته‌جێیه و هیچ جیاوازییه‌ك نییه له نێوان ئه‌و هاوڵاتیه‌ی كه له فاو یان هه‌ر شوێنێكی تر ده‌ژی یان نیشته‌جێیه".
باسی له‌وه‌شكردووه، "یاسای بودجه‌ی گشتی فیدڕاڵیی كۆماری عێراق بۆ ساڵی 2021، به‌پێی ماده‌ی 11ی ئه‌و میكانیزمانه‌ی دیاریكردوه، كه به‌پێی ماده‌ی 11ی ناردنی پاره له‌لایه‌ن حكومه‌تی فیدڕاڵیه‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان یه‌كلاییده‌كرێته‌وه بۆ ساڵانی 2004 تا 2020، دوای هه‌مو ئه‌وانه، دروست نییه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران هیچ بڕیارێك ده‌ربكات و پێشێلی یاساكانی پێشوتر بكات، به‌تایبه‌تی كه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران تاكه ده‌زگایه كه به‌پێی ده‌ستور به‌رپرسیاره له ئاماده‌كردنی ڕه‌شنوسی بودجه‌ی فیدڕاڵی".