ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە نوسراوێكدا بۆ پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆكانی سنورەكە داوا دەكات رێگە نەدەن بە ئەنجامدانی هیچ چالاكییەكی تایبەت بە پرسی جێندەر لەناو بیناو فەرمانگە حكومییەكاندا، ئەوەش بە پاساوی ئەوەی كە "دەبێتە هۆی تێكدانی شیرازەی كۆمەڵگەو مەترسی بۆ سەر گەنجان و نەوەكانمان."
ئاوێنە: ئەنجومەنەكە لە نوسراوێكدا كە ئیمزای بەرزان محەمەد، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەسەرە، داوای كردوە كە سەرجەم فەرمانگە حكومییەكان ئاگاداربكرێنەوە لە ئەنجام نەدان و رێگەنەدان بە هیچ جۆرە چالاكییەكی تایبەت بە پرسی جێندەر لەناو بینای فەرمانگەكان.
بەپێی نوسراوەكە، چالاكیی تایبەت بە پرسی حێندەر "دەبێتە هۆی تێكدانی شیرازەی كۆمەڵگەو مەترسی بۆ سەر گەنجان و نەوەكانمان."
نوسراوەكەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەسەر بنەمای یاداشتی هەریەكە لە لیژنەكانی تەندروستی و ژینگەو كاروباری كۆمەڵایەتی و یاسای ئەنجومەنەكە بوە.
