بانكی ناوەندیی: قۆناغی‌ دووەمی ئاسانكارییەكان ڕادەگەیەنین‌و نرخی دۆلار سەقامگیر دەبێت
  2023-02-11       813       


به‌گوێره‌ی‌ ڕاگه‌یه‌ندراوی‌ بانكی‌ ناوه‌ندیی عێراق، له‌میانه‌ی‌ كۆبونه‌وه‌كانیاندا لەگەڵ بانكی یەدەگی فیدراڵی‌و وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا، واشنتن پشتیوانی تەواوی لەهەوڵەكانی حكومەتی محەمەد شیاع سودانی كردووە لەچاكسازییه‌ ئابورییه‌كان. هاوكات عەلی عەلاق, نیازی بانكی ناوەندیی ئاشكراكردووە بۆ ڕاگەیاندنی قۆناغی‌ دووەمی ئاسانكارییەكان, كە دەبێتە مایەی سەقامیگری نرخی دۆلار.

ئاوێنه‌: له‌ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌، وەفدی بانكی ناوەندیی بۆ ماوەی چەند كاتژمێرێكی دورودرێژ لەگەڵ بانكی یەدەگی فیدراڵی و وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا كۆبووەتەوە، هەردولا ئامادەییان دەربڕیوە بۆ كاری هاوبەش‌و ڕوبەڕوبونەوەی ئاستەنگەكانی كاركردن بەسەكۆی ئەلەكترۆنی بۆ حەواڵەو كاش.

به‌گوێره‌ی‌ ڕاگه‌یه‌ندراوی‌ بانكی‌ ناوه‌ندیی عێراق، یاریدەدەری جێگری وەزیری گەنجینەی ئەمریكا پشتیوانی تەواوی لەهەوڵەكانی حكومەتی محەمەد شیاع سودانی كردووە لەچاكسازیی ئابوریی‌و ئامادەیی دەربڕیوە بۆ پێشكەشكردنی پشتیوانی پێویست.

هه‌روه‌ها عەلی عەلاق، پارێزگاری‌ بانكی‌ ناوه‌ندیی عێراق نیازی بانكی ناوەندی ئاشكراكردووە بۆ ڕاگەیاندنی قۆناغی‌ دووەمی ئاسانكارییەكان كە دەبێتە مایەی سەقامیگری نرخی دۆلار.

له‌چوارچێوه‌ی‌ "چاكسازییه‌كانی‌" سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی‌ نرخی‌ دینار به‌رامبه‌ر دۆلارو ده‌رهێنانی‌ عێراق له‌پشێوی‌ ئابوریی‌و به‌رزو نزمی‌ نرخی‌ دینار، رۆژی 07-02-2023 ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لەکۆبونەوەی خۆیدا بڕیاری ئەنجومەنی ئیدارەی بانکی ناوەندیی عێراقی پەسندکرد، بەوەی دەستکاری نرخی فرۆشتنی دۆلار لەبەرامبەر دیناری عێراقی بکرێت، بەجۆرێک 100 دۆلار به‌رامبه‌ر 130 هەزار دینار جێگیربكرێت. 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×