سەرۆکی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی کوردستان باس لەپلەبەرزکردنەوەى فه‌رمانبه‌ران‌و داهاتى هه‌رێم ده‌كات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "سه‌ربارى ئه‌وه‌ى شه‌ش ساڵه پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ى فه‌رمانبه‌ران ڕاگیراوه، به‌ڵام له‌ناوخۆو هەرسێ سەرۆکایەتیەکەی هەرێم نه‌وه‌ستاوه‌و كارى پێده‌كرێت"، ده‌شڵێت:"لەئێستادا سەرچاوەی داهاتمان باشە بۆیە دەتوانرێت هەموو مانگێک لەکاتی خۆیدا موچە دابەشبکرێت".
زیاد جەبار سەرۆکی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، "بارودۆخی دارایی هەرێم لەئاستێکی زۆرباشدایە، لەبەرئەوەی ئێمە چوار سەرچاوەی داهاتمان هەیەو یەکێک لەوانەش داهاتی فرۆشتنی نەوتەو گرنگترین‌و گەورەترین سەرچاوەی داهاتەکانه، لەئێستاشدا فرۆشی نەوت لەئاستێکی زۆرباشدایە".
ئەو پەرلەمانتارەی یەکێتی باس له400 ملیاره‌كه‌ى به‌غدا ده‌كات‌و ته‌ئكیدده‌كاته‌وه، "ئەگەر ئه‌و بڕه پاره‌یه ڕه‌وانەی هەرێم بکرایه به‌دڵنیاییه‌وه دۆخەکە باشتردەبوو، بەڵام ئێستاش كه ڕەوانەش نەکراوه کێشە بۆ دابه‌شكردنى موچە دروستنابێت، چونکە فرۆشتنی نەوتی هەرێم لەئاستێکی زۆرباشدایەو دەتوانرێت هەموو مانگێک لەکاتی خۆیدا موچەی پێ دابەشبکرێت".
ئاوێنە: زیاد جه‌بار ئاماژه به‌پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ى فه‌رمانبه‌ران ده‌كات كه ماوه‌ى شه‌ش ساڵه ڕاگیراوه، له‌و ڕوه‌شه‌وه وتى:"ئێستا لەپەرلەمانی کوردستان بەدوای پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەراندا ده‌چین، ئه‌گه‌رچى له‌وەزارەته‌كانى پێشمەرگەو ناوخۆ‌و هەرسێ سەرۆکایەتیەکەی هەرێم پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ى كارى پێده‌كرێت، به‌ڵام ده‌مانه‌وێت فه‌رمانبه‌رانى شارستانى كه پله‌به‌رزكردنه‌وه‌یان ڕاگیراوه، ئه‌و مافه‌یان بۆ بگه‌ڕێته‌وه".