كەشناسی هەرێم: ئەمشەو ساردترین شەو دەبێت
  2023-02-16       456       

كەشناسی هەرێم رایگەیاند، پێشبینی دەكرێت لەدوای نیوەشەو تا سبەی بەیانی زو، پلەكانی گەرما زیاتر دابەزن و دەشڵێت، "ئەمشەو ساردترین شەو دەبێت تاوەکو ئێستا."

ئاوێنە: كەشناسی هەرێم، ئەمشەو پێنجشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی"پێشبینى دەکرێ لە دوای نیوەشەو تا سبەى بەیانى زو، نزمترین پلەکانى گەرما لە ناوچە شاخاوییەکان زیاتر دابەزن بە بەراورد لە گەڵ نزمترین پلەکانى گەرماى ئەمڕۆ."

ئاماژەی بەوەشداوە، پێشبینی دەكرێت ئەمشەو نزمترین پلەكانی گەمار لەسەنتەرى شارەکان، بەمشێوەیەبن: هەولێر -2، سلێمانى -3، دهۆک -3، هەڵەبجە -2، کەرکوک و ناوچەکانى گەرمیان لە نێوان (-1 و سفر) پلەى سیلیزى بێت.

كەشناسی هەرێم هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە "شەختە لەو شوێنانەى تەڕو شێدارن دروست دەبێت" و "ئەمشەویش ساردترین شەو دەبێت تاوەکو ئێستا."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×