فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی رایگەیاند، لە ئەمڕۆ(هەینی)ەوە، فرۆشتنی نرخی دۆلار بەگەشتیاران بەنرخی رەسمی دەستی پێكرد و مەرجەكانیش دەخاتەڕو.
ئاوێنە: فڕۆكەخانەكە لە راگەیەندراوێكدا وتویەتی، له ئهمڕۆوه نوسینگەی بانكی ئەقلیمی بازرگانی (RT Bank) لەناو فڕۆكهخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بەپێی ڕێنماییەكانی بانكی ناوەندیی عێراق بۆ گهشتیارانی تەمەن سهروی (١٨) ساڵ، بە نرخی ڕەسمی گۆڕینەوەی دیناری عێراقی بۆ دۆلار دهستی پێكرد .
فڕۆكەخانەی سلێمانی ئەوەشی خستۆتەڕو، ئاماژە بە ڕێنماییەكان بۆ هەر گهشتیارێك ڕێگەپێدراوە تهنها یهكجار له مانگێكدا سود لهم بڕیاره وەربگرێت بە ڕەچاوكردنی ئەم خاڵانەی خوارەوە:
١- پێویستە گەشتیار هەڵگرى پاسپۆرتی عێراقی بێت.
٢- پێویستە گەشتیار (تكت و بەڵگەنامەکان)ى تایبەت بە گەشتكردنی پێ بێت و دوای تەواوكردنی رێكارەكانی تایبەت بە گەشتكردن (چێکین)و وەرگرتنى بۆردینگ کارت و (لێدانى مۆرى ڕۆیشتو لە پاسپۆرت)ەکەى لە دوا وێستگەى فڕۆکەخانە لە هۆڵی ترانزێتی تێرمیناڵ پارە گۆڕینەوەكەی بۆ ئەنجام دەدرێت.
٣- دیاریكردنی بڕی گۆڕینەوەكان بە گەڕانەوە بۆ ڕێنماییەكانی بانكی ناوەندیی عێراق دەبێت، كە لەلایەن نوسینگەى بانکەکانى ڕێگەپێدراو لەناو فڕۆكهخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی جێبەجێ دەکرێت.
4- بە پێى ڕێنماییە گومرگییەکان گهشتیارانی تەمەن سهروی (١٨) ساڵ ڕێگەپێدراوە تا بڕى (10,000$) دە هەزار دۆلارى ئەمریکى و (200,000) دو سەد هەزار دینارى عێراقى لەگەڵ خۆى بباتە دەرەوە. بۆ ئەو مەبەستە پێویستە گەشتیار ڕەچاوى ئەم ڕێنماییە بکەن و دوای پارهگۆڕینهوهی (دینار بۆ دۆلار) لەناو فڕۆکەخانەدا، بەهیچ شێوەیەک نابێت لە بڕەکانى ڕێگەپێدراوى ڕێنماییەکان زیاترى پێبێت، بەپێچەوانەوە ڕێگەى پێنادرێت لەو بڕانەى کە ڕێگەپێدراوە زیاتر بباتەوە دەرەوە.
5- ئەو گەشتیارانەى دەیانەوێت ئاڵوگۆڕى دراو بکەن پێویستە (4) کاتژمێر پێش ئەنجامدانى گەشتەکەیان لە تێرمیناڵى فڕۆکەخانە ئامادەبن.