پارێزگای دهۆك: سكاڵا لەسەر ئەو كەسە تۆماردەكەین كە سوكایەتی بە ئایینی ئیسلام كردوە
  2023-02-17       370       

پارێزگای دهۆك رایگەیاند، لەسەر فەرمانی پارێزگارو لەڕێگەی بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی پارێزگاكەوە سكاڵا لەسەر ئەو كەسە تۆماردەكەن كە "سوكایەتی" بە ئایینی ئیسلام كردوە.

ئاوێنە: پارێزگای دهۆك، ئەمڕۆ هەینی، لە راگەیەندراوێكدا وتی"لەسەر فەرمانی پارێزگای دهۆك، بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەوقافی پارێزگاكە، سكاڵای یاسایی لەسەر ئەو كەسە تۆمار دەكات كە سوكایەتی بە ئایینی پیرۆزی ئیسلام كردوە."

پارێزگای دهۆك وتوشیەتی"لە هەرێمی كوردستان پێكەوەژیان و رێزگرتنی بەرامبەر هەیە، بۆیە بێڕێزی بەرامبەر هیچ بیروباوەڕێك لە هیچ كەسێك قبوڵ ناكرێت."

راگەیەندراوەكەی پارێزگای دهۆك دوای ئەوە دێت كە دەوترێت هاوڵاتییەك لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك "سوكایەتی" بە ئایینی ئیسلام كردوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×