بە نرخی بانکی ناوەندی دۆلار بە بازرگانانی سلێمانی دەفرۆشرێت
  2023-02-17       880       


بانکی وەبەرھێنانی عێراقی بە نرخی بانکی ناوەندی دۆلار بە بازرگانانی سلێمانی دەفڕۆشێت. 

ئاوێنه‌: دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، بەرێوبەری بانکی وەبەرھێنانی عیراقی رایگەیاند: ئامادەن دۆلار بە نرخی رەسمی بانکی ناوەندی و بە ١٣٢ ھەزار دینار بۆ بازرگانانی ‌شاری سلێمانی بگۆڕنەوە، ھاوشێوەی بازرگانانی ناوەراست و باشوری عێراق.

ھەروەھا بانکی وەبەرھێنانی عیراقی روونیکردووەتەوە، پێویستە بازرگانان پشتیگیری ژووری بازرگانی سلێمانی و بەڵگەنامەی یاساییان پێبێت، تا بتوانن سودمەندبن لەو بڕیارە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×