لە بارەی ئەگەری روودانی بومەلەرزەوە لە عێراق کەشناسی روونکردنەوەیدا
  2023-02-17       608       

دەستەی گشتی کەشناسی و چاودێری بومەلەرزەزانی عێراق رایگەیاند، عێراق دورە لە کارەساتی هاوشێوەی تورکیا و سوریا و ئێران. دەشڵێت، "سەرجەم ئەو بومەلەرزانەی لە رابردوودا لە عێراق تۆمارکراون نەگەیشتونەتە زیاتر لە ٤ پلە بە پێوەری رێختەر".

ئاوێنە: عامر جابری بەڕێوەبەری راگەیاندنی دەستەی کەشناسی و بومەلەرزەزانی عێراق بە میدیا ناوخۆییەکانی راگەیاند، زۆربەی ئەو وڵاتانەی کە کارەساتی سروشتییان تێدا روودەدات، دەریای گەورە و ناوچەی شاخاوی زۆر فراوانەکانیان هەیە، کە تێیدا جوڵەی بەرد و توێکڵی زەوی هەمیشە زۆرە.

ئاماژەی بەوەشدا، عێراق بەهۆی شوێن و پێگەی جوگرافییەوە هیچ کاریگەرییەکی سروشتی لەو شێوەیەی لەسەر نییە و تەنانەت ئەو بومەلەرزانەش کە لەناوخۆی عێراقدا رووودەدەن هەندێکجار لەلایەن هاوڵاتییانەوە هەستییان پێدەکرێت.

دەشڵێت، زۆربەی بومەلەرزەکان گوڕەکانیان دەگاتە نزیکەی ٣.٤ یان ٣.٥ پلە بە پێوەری رێختەر، بۆیە نابنە هۆی زیانگەیاندن بە هاوڵاتییان.

عامر جابری ئەوەشی خستووەتەڕوو، هەرچەندە عێراق دەکەوێتە سەر پلێتی بومەلەرزەیی لە زنجیرە چیای زاگرۆس کە هاوسنورە لەگەڵ باکوری تورکیا و لە باکوری رۆژهەڵاتەوە هاوسنورە لەگەڵ باشوری ئێران، بۆیە تەنانەت ئەو بومەلەرزانەی کە لە هەردوو وڵاتی ئێران و تورکیا روودەدەن، کاریگەرییەکی کەمیان لەسەر عێراق دەبێت.

باسی لەوەشکرد، دەستەکەیان، ئەو ناوچانە دەستنیشان دەکات کە بە سێگۆشەی بومەلەرزە دەزانێت وەک ناوچەکانی سلێمانی کە بەشێکیان چەمچەماڵ و کەلار، خانەقین، مەندەلی لە دیالە، بەدرە لە واست دەگرێتەوە.

ئەمە لەکاتێکدایە، لە رێکەوتی ٦ی ئەم مانگە بوومەلەرزەیەک ناوچەکانی باکوری کوردستان و رۆژئاوای کوردستان و تورکیا و سوریای هەژاند و زیاد لە ٤٠ هەزار کەس گیانیان لە دەستدا و نزیکەی شەش هەزار باڵەخانە رووخان.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×