بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانی عێراق، ئەمڕۆ شەممە رایگەیاند، لە ئاكامی روخانی خانویەك لە پارێزگای دیوانیە، پێنج كەس گیانیان لەدەستدا.
ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتییەكە لە راگەیەندراوێكدا وتویەتی، تیمەكانمان لە گەڕەكی "ئەلوەحد"ی ناوەندیی پارێزگای دیوانیە، تەرمی پێنج كەسیان لەژێر داروپەردوی خانویەكی روخاودا دەرهێنرایەوە كە هەر پێنجیان ئەندامی خێزانێكن و منداڵیشیان تێدایە.
ئەوەشی خستۆتەڕو، خانوەكە كۆن بوەو لە خشت و شەلمانی كۆن دروستكراوەو لەناوكاو روخاوە.
ئاماژەی بەوەشداوە كە تیمەكانیان جەستەی پێنج كەسەكەیان دەرهێناوەتەوە بەمەبەستی ناردنی بۆ پزیشكی دادی لە پارێزگاكەو گرتنەبەری رێكارە یاساییەكان.


