پەرلەمانتارێكی یەكێتی دەڵێت: "پارتی بیری قوباد تاڵەبانی دەکات و شەرم دەکات بیڵێت"
  2023-02-18       717       

شیرین یونس، پەرلەمانتاری یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند"پارتی بیری قوباد تاڵەبانی دەکات و شەرم دەکات بیڵێت." دەشڵێت، جوتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێم، "سپۆنسەری وتارە كۆنەكانی قوباد تاڵەبانی كردوە كە لە یادی سێ ساڵەی دامەزراندنی (كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێم)دا تۆماركراوە."

ئاوێنە: شیرین یونس، لە هەژماری خۆی لە فەیسبوك وتوشیەتی"باشە جەنابی موتەحەدیس لەبری ئەوەی پارە لە سپۆنسەری وتارەکانی قوباد تاڵەبانی خەرج بکەن، بۆ پارەو شایستەی سلێمانی نادەن؟ ئەگەر بیری قوباد تاڵەبانیش دەکەن لەگەڵ ئاغاکانتان، ئەوا شەرمی ناوێت راست ئاشکرای بکەن بەڵام وەک جارەکانیترتان رەفز دەکرێت."

بەقسەی ئەو پەرلەمانتارەی یەكێتی "لەهیچ کابینەیەکی حکومەتەکانی هەرێم، وتەبێژەکانیان نەبونەتە بەشێک لە ململانێ سیاسییەکان، تەنها ئەم جوتیارەی کابینەی نۆیەمی شکستخواردوە بەو جۆرە مامەڵە دەکات."

وتوشیەتی"واز بێنن لەدواکەوتنی موچەو نەبونی کارەبا و نەوت و خزمەتگوزاری و ناعەدالەتی لە خەرجکرنی داهات و دزی و گەندەڵی و قاچاخچییەتی، هەمو ئەم شکستانە بەلایەک و جوتیار عادلیش شکستێکی تری کابینە فاشیلەکەی سەرۆکی حکومەتە."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×