باڵیۆزی ئەمریكا: واشنتۆن پێداگرە لەسەر كاركردن لەگەڵ سودانی بۆ رەخساندنی دەرفەتی نوێ لە كەرتی وزەدا
  2023-02-18       466       

ئەلینا رۆمانۆڤسكی، باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق رایگەیاند، حكومەتی ئەمریكا پێداگرە لەسەر كاركردن لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ رەخساندنی دەرفەتی نوێ لە كەرتی وزەی عێراقدا.

ئاوێنە: ئەلینا رۆمانۆڤسكی، باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق، ئەمڕۆ شەممە، لە وتەیەكدا لە كۆنفرانسی دوەمی نەوت و غاز لە عێراق، وتی، ئەمریكا دەستی كردوە بە پڕۆژەیەك كە سەرنجی لەسەر پەرەپێدانی ئابوریی عێراقە.

وتیشی، واشنتۆن پێداگرە لەسەر كاركردن لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ رەخساندنی دەرفەتی نوێ لە كەرتی وزەی عێراقدا بۆ هەردو وڵات و ناوچەكە.

جەختیشی كردەوە كە كۆمپانیا ئەمریكییەكان رۆڵ دەبینن لە پەرەپێدانی ئابوریی عێراق و كەرتی تایبەتداو وتیشی، بەرپرسانی ئەمریكا لەمیانی كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، دۆسیەی پەرەپێدانی كەرتی وزە لەلایەن كۆمپانیا ئەمریكییەكانەوە لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق تاوتوێ دەكەن.

هەروەها وتیشی، حكومەتی عێراق هانی بونی كۆمپانیا ئەمریكییەكان دەدات بۆ كاركردن لەعێراق، دەبێت پلانی نوێ دابنرێت بۆ فراوانكردنی كارگەكانی وزەو پەرەپێدانی تۆڕی كارەبا.

جەختیشی كردەوە كە ژێرخانی كارەبا لە عێراق، شوێنێكی باشە بۆ دەستكردن بە پڕۆسەی وەبەرهێنان بەتایبەت كە عێراق دەرفەتی وەبەرهێنانی غازی هەیە لەپێناو كەمكردنەوەی بەفیڕۆچونی غاز و پاراستنی ژینگەو دەربازبون لە كەشی شێرپەنجەیی.

رۆمانۆڤسكی ئاماژەی بەوەشدا كە عێراق دەبێت سێ شت ئەنجام بدات كە بریتین لە وەبەرهێنان، روبەڕوبونەوەی گەندەڵی و رەخساندنی ژینگەیەكی كار بۆ هاندانی سەرمایەی بیانی بۆ كاركردن لە عێراق.

وتیشی، ئەو وەبەرهێنانانە دەرەفەتی كار بۆ عێراقییەكان دەڕەخسێنن، بەتایبەت لەوەی كە پەیوەندیدارە بە وەبەرهێنانی غاز بۆ پەرەپێدانی كەرتی كارەبا.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×