پارتی‌: یەکێتی کات دەکوژێت‌و کۆبونەوە لەگەڵ پارتی ناکات
  2023-02-18       501       

ئەندامێكی مەکتەبی سیاسی پارتی ده‌ڵێت، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و ئەنجامدانی هەڵبژاردن، یەکێتی کات دەکوژێت و کۆبونەوە لەگەڵ پارتی ناکات.

ئاوێنه‌: سەربەست لەزگین، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی به‌میدیاكانی‌ حزبه‌كه‌ی‌ وتووه‌، دەکرێت لەرێگەی سەرۆکایەتی هەرێمی كوردستان کۆبوونەوە بکرێت و پێویستە یەکێتی بەخۆیدا بچێتەوە و پرسەکان بە گرنگ وەربگرێت، چونکە بەرپرسیارێتی مێژوویی لەسەر هەموو لایەنەکانە. 

وتیشی‌، "بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و ئەنجامدانی هەڵبژاردن، یەکێتی کات دەکوژێت و کۆبونەوە لەگەڵ پارتی ناکات".

دوایین کۆبونەوەی پارتی و یه‌كێتی رۆژی 28ـی کانونی دووەم لەشاری سلێمانی بەڕێوەچو، تێیدا پرسی کاراکردنەوەی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان تاووتوێکرا، هاوکات پرسی ئەمنی ناوخۆی هەرێمی کوردستان تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو.

زۆرترین بینراو
© 2023 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×