عەممار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتیمانی سه‌ركۆنه‌ی هێرشی ئاشکرای ئیسرائیلی بۆ سه‌ر دیمه‌شق كرد و داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و رێکخراوەکان کرد هەڵوێستی جددی بۆ رەتکردنەوەی ئەو دەستدرێژییە بگرنەبەر.
ئاوێنە: عەممار حەکیم به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه لە بەیاننامەیەکدا رایگه‌یاند، "ئێمە بە توندی سه‌ركۆنه‌ی ئەو هێرشە ئاشکرایە دەکەین کە قەوارەی زایۆنیستی بۆ سەر سوریا لە دیمەشق ئەنجامیدا، کە ژمارەیەک شەهیدی لێکەوتەوە و برینداری زۆری لێکەوتەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد، دوبارەبونەوەی ئەم بەئامانجکردنانە پێویستی بە هەڵوێستێکی جددی هەیە لەلایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و رێکخراوەکانەوە بۆ رەتکردنەوەی ئەم دەستدرێژییە، کە بەڕونی و ئاشکرا پێشێلکردنی یاسا و یاسا نێودەوڵەتییەکانە.
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ئیسرائیل كرده سه‌ر دیمەشقی پایته‌خت و دەوروبەری و له ئه‌نجامدا لانیكه‌م پێنج کەس کوژراون و 15 کەسیش برینداربون، به‌ڵام روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ده‌ڵێت، به‌ڵگه‌ی كوژرانی 15 كه‌س و برینداربونی ده‌یان كه‌سی دیكه‌ی به‌هۆی هێرشه‌كه‌ی ئیسرائیله‌وه له‌به‌رده‌ستدایه.