سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند كه له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا بودجه‌ی دارایی ساڵی 2023 په‌سه‌ند ده‌كرێت.
ئاوێنە: محەمەد شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له لێدوانێكدا بۆ ته‌له‌فزیۆنی فه‌رمی عێراق رایگه‌یاند كه به‌مزووانه بودجه‌ی ئه‌مساڵ په‌سه‌ند ده‌كرێت.
پێشتر مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح راوێژكاری سه‌رۆك وه‌زیران بۆ كاروباری دارایی و ئابووری هۆكاری دواكه‌وتنی ناردنی پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2023 بۆ په‌رله‌مان گه‌ڕانده‌وه بۆ قه‌یرانی ئه‌م دواییه‌ی دۆلار.
مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا وتی: "بڕیاری حكومه‌ت بۆ نزمكردنه‌وه‌ی نرخی فه‌رمی دۆلار هۆكار بووه بۆ ئه‌وه‌ی دووباره پێدواچوونه‌وه به پرۆژه‌یاسای بودجه‌دا بكرێت به‌پێی نرخی نوێی دۆلار به‌رامبه‌ر دینار".
به‌گوێره‌ی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان چاوه‌ڕوان ده‌كرێت بودجه‌ی 2023 گه‌وره‌ترین بودجه بێت له مێژووی عێراقدا كه 80 ترلیۆن دینار بۆ بودجه‌ی به‌كاربردن دانراوه و نرخی به‌رمیلێك نه‌وتیش به 70 دۆلار خه‌مڵێنراوه.