بەڵێنێك لە سودانییەوە.. کێشەی هاوڵاتیان چارەسەر دەكرێت
  2023-02-19       480       

لە میانی پەیوەندیكردنی بە بەرنامەیەكی کەناڵی ئەلعێراقییەوە سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، بەمزووانە پڕۆژە یاسای بودجەی عێراق پەسەند دەکرێت و بەشێکی زۆر لە کێشەی هاوڵاتیان چارەسەر دەبێت.

ئاوێنە: دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو، خەڵکێکی زۆر لە بابولموعەزەمی بەغداد لە دەوری پێشکەشکارێکی کەناڵی ئەلعێراقییە كۆبونەوە، کە راستەوخۆ بەرنامەکەی پێشکەش دەكرا، لەوکاتەدا محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق بە تەلەفۆن پەیوەندیی بە پێشکەشکارەکەوە كرد.

سودانی، بە پێشکەشکارەكەی وت: ژمارە تەلەفۆنەکانیان وەربگرە و بۆم بنێرە، پێیان بڵێ گرفتی هەمووتان چارەسەر دەکەین.

هەروەها وتیشی: بە دڵنیاییەوە بەمزووانەپرۆژە یاسای بودجە پەسەند دەکرێت و بەوهۆیەوە بەشێکی زۆر لە کێشەی هاوڵاتیان چارەسەر دەبێت.

قسەكانی سودانی لە كاتێكدایە، ئەمڕۆ شاندێکی حکومەتی هەرێم جارێکی دیکە بەرەو بەغداد بەڕێکەوتن، رەنگە ئەمجارەش یەکێک لە تەوەرەکان قسەکردن بێت لەسەر پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2023ی عێراق.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×