هێزەکانی ئێران لە کاتی لێپرسینەوە گەنجێکی سەقزییان کوشت
  2023-02-19       604       

هاووڵاتییەکی دانیشتووی سەقزی رۆژهەڵاتی کوردستان بە گومانی ئەوەی پێشتر خەریکی نووسینی دروشمی سیاسی لەسەر دیوار بووە، لە لایەن هێزەکانی ئێران لەنێو ئۆتۆمبێلەکەیدا و لە کاتی لێپرسینەوە لە مەودای دوو مەتردا تەقەی لێ کرا و کوژرا.

گەنجەکە ناوی موختار فەتحییە و بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران کوژراوە و حکوومەت دوای کوشتنیشی  هەڕەشەی لە بنەماڵەکەی کردووە کە نابێت هەواڵی کوژرانی کوڕەکەیان بڵاو بکرێتەوە.

بەگوێرەی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، رووداوەکە دوێنێ شەموو بووە و گەنجەکە لەگەڵ دوو هاوڕێیدا لەناو ئۆتۆمبێلێکدا بوون و لە نزیک ماڵەکەی خۆیاندا بە تەقەی راستەوخۆ کوژراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئۆتۆمبێلی گەشتی کەڵانتەری 12ی حکوومەت لە شاری سەقز، چووەتە پاڵ ئەو ئۆتۆمبێلەی کە موختار فەتحی و هاوڕێکانی تێدا بوون راوستاوە و چەکدارێکی هێزەکانی حکوومەت لە مەودای دوو مەترییەوە تەقەی لەو هاووڵاتییە کردووە و بە هۆی پێکانی ملییەوە، گیانی لەدەست داوە.

ئۆتۆمبێلی هێزەکەی حکوومەت خێرا ئەو شوێنەی بەجێ هێشتووە و تەرمی موختار فەتحی لەلایەن خەڵکەوە بۆ نەخۆشخانەی "شەفا"ی سەقز گواستراوەتەوە.

ئەو سەرچاوەیە کە بەهۆی باری ئەمنییەوە نەیویستووە ناوەکەی ئاشکرا بکرێت، بە رێکخراوەکەی گوتووە،  هێزەکانی حکوومەت تۆمەتی ئەوەیان خستووەتە پاڵ موختار فەتحی گۆیا لە ماوەی شەوانی پێشتردا بە دژی حکوومەت دروشمی نووسیوە و ناسێندراوەتەوە، بەڵام پاش دوو سەعات ئەو هێزانە بە بنەماڵەی ئەو گەنجەیان گوتووە، بەهەڵە لە کوڕەکەی ئەوانی داوە و تەنانەت هەڕەشەیان لەو بنەماڵەیە کردووە کە نابێت هەواڵی کوژرانی کوڕەکەیان بڵاو ببێتەوە و نابێت ئەو بنەماڵەیە لەو پەیوەندییەدا قسە بۆ میدیاکان بکەن.

☰ بەشەکان
×

هێزەکانی ئێران لە کاتی لێپرسینەوە گەنجێکی سەقزییان کوشت

:: PM:12:30:19/02/2023 ‌
هاووڵاتییەکی دانیشتووی سەقزی رۆژهەڵاتی کوردستان بە گومانی ئەوەی پێشتر خەریکی نووسینی دروشمی سیاسی لەسەر دیوار بووە، لە لایەن هێزەکانی ئێران لەنێو ئۆتۆمبێلەکەیدا و لە کاتی لێپرسینەوە لە مەودای دوو مەتردا تەقەی لێ کرا و کوژرا.

گەنجەکە ناوی موختار فەتحییە و بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران کوژراوە و حکوومەت دوای کوشتنیشی  هەڕەشەی لە بنەماڵەکەی کردووە کە نابێت هەواڵی کوژرانی کوڕەکەیان بڵاو بکرێتەوە.

بەگوێرەی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، رووداوەکە دوێنێ شەموو بووە و گەنجەکە لەگەڵ دوو هاوڕێیدا لەناو ئۆتۆمبێلێکدا بوون و لە نزیک ماڵەکەی خۆیاندا بە تەقەی راستەوخۆ کوژراوە.

گەنجەکە لەگەڵ دوو هاوڕێیدا لەناو ئۆتۆمبێلێکدا بوون و لە نزیک ماڵەکەی خۆیاندا بە تەقەی راستەوخۆ کوژراوە.

بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئۆتۆمبێلی گەشتی کەڵانتەری 12ی حکوومەت لە شاری سەقز، چووەتە پاڵ ئەو ئۆتۆمبێلەی کە موختار فەتحی و هاوڕێکانی تێدا بوون راوستاوە و چەکدارێکی هێزەکانی حکوومەت لە مەودای دوو مەترییەوە تەقەی لەو هاووڵاتییە کردووە و بە هۆی پێکانی ملییەوە، گیانی لەدەست داوە.

ئۆتۆمبێلی هێزەکەی حکوومەت خێرا ئەو شوێنەی بەجێ هێشتووە و تەرمی موختار فەتحی لەلایەن خەڵکەوە بۆ نەخۆشخانەی "شەفا"ی سەقز گواستراوەتەوە.

ئەو سەرچاوەیە کە بەهۆی باری ئەمنییەوە نەیویستووە ناوەکەی ئاشکرا بکرێت، بە رێکخراوەکەی گوتووە،  هێزەکانی حکوومەت تۆمەتی ئەوەیان خستووەتە پاڵ موختار فەتحی گۆیا لە ماوەی شەوانی پێشتردا بە دژی حکوومەت دروشمی نووسیوە و ناسێندراوەتەوە، بەڵام پاش دوو سەعات ئەو هێزانە بە بنەماڵەی ئەو گەنجەیان گوتووە، بەهەڵە لە کوڕەکەی ئەوانی داوە و تەنانەت هەڕەشەیان لەو بنەماڵەیە کردووە کە نابێت هەواڵی کوژرانی کوڕەکەیان بڵاو ببێتەوە و نابێت ئەو بنەماڵەیە لەو پەیوەندییەدا قسە بۆ میدیاکان بکەن.

پێویستە بوترێ موختار فەتحی، خەڵکی گوندی "درویان"ی سەقزە بەڵام لە سەقز نیشتەجێ بوو.

ئەو رووداوە لە کاتێکدایە کە شۆرشی ژن، ژیان، ئازادی هەر لە سەقز دەستی پێ کرد کاتێک کچێکی شارەکە لە تاران بە بیانوووی رەچاونەکردنی حیجاب گیرا و لەژێر ئەشکەنجەدا کوژرا. ئەو کات خەڵکی سەقز هەر لە کاتی بەخاک سپاردنی ژینا ئەمینییەوە دەستیان بە خۆپێشاندان کرد و لە ماوەیەکی کورتدا خۆپێشاندان تەواوی ئێرانی گرتەوە و بووە سیمبولی شۆڕشێک کە هێشتا بەردەوامە و هەوڵی سەرخستنی دەدرێت.

لەوەتەی دەستپێکردنی خۆپێشاندانەکان 157 رۆژ تێدەپەرێت و لەو ماوەیەدا سەرووی 500 کەس بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی رژێم کوژراون و بە هەزارانی تر بریندار بوون و بە دەیان هەزاریش راپێچی گرتووخانەکان کراون.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×