وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه "گرێبه‌سته‌كانی نه‌وتی هه‌رێم زۆر باشتره و له سایه‌یاندا زۆرترین هه‌لی كار ره‌خساوه له هه‌رێم".
ئاوێنە: جوتیار عادل وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ كه‌ناڵی كه‌ی ئێن ئێن وتی: "گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكان ئه‌نجامی داون، زۆر زۆر باشن".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "مۆدێلی گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كانی ئێستای حكومه‌تی عێراق نه‌ماوه، گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كانی عێراق خزمه‌تگوزارییه، شه‌راكه‌ت زۆر زۆر باشتره".
وتیشی: "حكومه‌تی هه‌رێم، یه‌ك دیناری خه‌رج نه‌كردووه بۆ ئه‌و ژێرخانه نه‌وتییه‌ی له هه‌رێم هه‌یه"، ره‌تیشیكرده‌وه كه نیوه‌ی زیاتری داهاته‌كانی نه‌وتی هه‌رێم بۆ كۆمپانیاكان بێت.
جوتیار عادل باسی له‌وه‌شكرد كه "ئه‌گه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی هه‌رێم به 100 دۆلار بفرۆشرێت و 50ی بگه‌ڕێته‌وه بۆ حكومه‌تی هه‌رێم، 50 دۆلاره‌كه‌ی تر ناچێته گیرفانی كۆمپانیا و كڕیار، به‌ڵكو به‌شێكی ده‌چێت بۆ ئه‌و ژێرخانه ئابوورییه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان و پیشه‌سازی نه‌وتی كه ژێرخانه بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌مێنێته‌وه".
له وه‌ڵامی پرسیارێكیشدا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی بۆ هه‌رێم نه‌وت ده‌فرۆشێت كه‌چی قه‌رزاره، به‌ڵام عێراق پاشه‌كه‌وتی لێده‌كات، وته‌بێژه‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم وتی: "هه‌رێم 430 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی هه‌یه، به‌ڵام عێراق 3 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی هه‌یه".
جوتیار عادل جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه "ئیداره‌دانی مه‌له‌فی نه‌وت له هه‌رێم زۆر سه‌ركه‌وتووه به به‌راورد به عێراق، چونكه جگه له‌وه‌ی نه‌وتی هه‌نارده كردووه، ژێرخانی ئابووری نه‌وتیشی دروست كردووه و زۆرترین هه‌لی كاری ره‌خساندووه".