وتەبێژی حكومەتی هەرێم: دەبێت وەزارەتەكان ئەو فەرمانبەرانە دیاری بكەن كە شایانی پلەبەرزكردنەوەن
  2023-02-20       1475       

وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەبارەی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران رایگەیاند، بەپێی یاسا ئەوە مافی فەرمانبەرانەو ئەوەش دەكەوێتە سەرپلانی وەزارەتەكان كە دەبێت ئەو فەرمانبەرانە دیاری بكەن كە شایانی پلەبەرزكردنەوەن.

ئاوێنە: جوتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە میدیای رەسمی گۆڕانی راگەیاند، بەرزکردنەوەى پلەی فەرمانبەران بەپێى یاسا مافى فەرمانبەرانەو ئەوەش دەکەوێتە سەر پلانى وەزارەتەکان کە دەبێت ژمارەى فەرمانبەران و ئەوانەى شایانى بەرزکردنەوەى پلەکانیانن دیارى بكەن.

ئەوەشی خستەڕو"جگە لە کێشەى بەرزکردنەوەى پلەى فەرمانبەران، کێشە لەناو وەزارەتەکانیشدا هەیە، وەزارەت هەیە فەرمانبەرى زۆرەو بەشێکیشیان بەهۆى کەمى فەرمانبەرەوە کارى هاوڵاتییان وەک خۆى و بە باشى رایی ناکەن، ئامانجمان ئەوەیە کە کارى فەرمانگەکان رێکبخەینەوە."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×