دادگای لێكۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، ئەمڕۆ دوشەممە، لە نوسراوێكدا جارێكی دیكە لاهور شێخ جەنگی وەك هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ناودەبات.
ئاوێنە: دادگای لێكۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، لە نوسراوەكەیدا كە ئاڕاستەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی ئەو حزبەی كردوە، جەختی لەوە كردۆتەوە كە یەكێتی دو هاوسەرۆكی هەن كە بریتین لە هەریەكە لە ( بافڵ جەلال حسامەدین و لاهور جەنگی بورهان).
دادگای لێكۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر وێنەیەكی نوسراوەكەشی ئاراستەی وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێم كردوە بۆ ئاگاداربونیان.
دادگای لێكۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر پێشتر و لە رۆژی 1ی 2ی 2023دا، لە نوسراوێكدا كە ئاڕاستەی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراقی كردبو، بە هەمان شێوە لاهور شێخ جەنگی وەك هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ناساندبو.
