هەرکەسێک "هەواڵی ناڕاست" بڵاوبکاتەوە 10 ساڵ زیندانی دەکرێت
  2023-02-22       462       

وەزارەتی ناوخۆی عێراق لەمیانەی دەستپێکردنی هەڵمەتێکدا بۆ بڵاوکردنەوەی دەنگۆکان هۆشداریی دایە هاوڵاتیان و رایگەیاند، "لە ئەو کەسانەی هەواڵی ناڕاست بڵاودەکەنەوە بۆ ماوەی 10 ساڵ زیندانی دەکرێن".

ئاوێنە: بەگوێرەی راگەیەندراوێکی وەزارەتی ناوخۆ، بەشی بەرەنگاربونەوەی دەنگۆکان لە وەزارەتی ناوخۆ هەڵمەتێکی هۆشیاری لە چوارچێوەی ناوچەی (سەبع ئەبکار)ی باکوری بەغدا ئەنجامدا، لەو ماوەیەدا لەگەڵ ژمارەیەک هاوڵاتی تیمی ئەو بەڕێوەبەرایەتیە کۆبونەوە و رونکردنەوەیان خستەڕو، بەوەی کە دەنگۆ چییە و هۆکارەکانی و ئەگەری ڕێگاکانی سنوردارکردنی بڵاوبونەوەی لە کۆمەڵگەدا چین. 

ئاماژەی بەوەشکردوە، "هەرکەسێک لە کاتی قەیراندا هەواڵی ناڕاست بڵاوبکاتەوە، سزای 10 ساڵ زیندانیکردنی بەسەردا دەسەپێندرێت". 

وەزارەتی ناوخۆ باسی لەوەشکردوە، " ئەو هەواڵ و زانیاریانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاودەبنەوە زۆرجار سەرچاوەکەیان نادیارە"، داوای پشکنینی سەرچاوە فەرمییەکان و باوەڕپێکراوەکانی لەهاوڵاتیان کردوە و هەروەها داواشیکردوە، بەدەنگۆکان بڕواناکەن.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×