سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا له‌ڕێگه‌ى ڕادیۆی مۆنتی كارلۆی فه‌ره‌نسیه‌وه په‌یامێكى نوێى له‌باره‌ى ڕێبه‌رى ڕه‌وتى سه‌دره‌وه بڵاوكردۆته‌وه‌و ڕایگه‌یاندوه، "به‌مزوانه كێشه‌كانى نێوانمان كۆتایی پێدێت".
ئاوێنە: نورى مالیكى سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا ڕایگه‌یاند، "به‌منزیكانه ئه‌و ناكۆكیانه‌ی له‌گه‌ڵ موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌ری ره‌وتی سه‌دردا هه‌مانبوه كۆتایی دێت".
مالیكی دیدارێكى له‌گه‌ڵ ڕادیۆی مۆنتی كارلۆی فه‌ره‌نسی ئه‌نجامداوه‌و وتویه‌تى:"پرۆسه‌ی سیاسی عێراق به‌هۆی كه‌می به‌شداریی له‌هه‌ڵبژاردن، سست بوه، ئێمه‌ش نامانه‌وێت پشكه‌كانی حكومه‌ت له‌سه‌ر بنه‌مای پشكپشكێنه‌ی پێكهاته‌كان دابه‌شبكرێت، به‌ڵام هاوبه‌ش‌و هاوپه‌یمانه‌كانیان به‌رده‌وام داوای به‌ش‌و پۆستی خۆیان ده‌كه‌ن".
له‌و دیداره‌دا مالیكى هۆشداریی له‌باره‌ى بونى چه‌كه‌وه داوه‌و ڕایگه‌یاندوه، "چاوپۆشی له‌كه‌س ناكه‌ین، بونی چه‌ك له‌ده‌ره‌وه‌ی كۆنتڕۆڵی ده‌وڵه‌ت به‌واتای سه‌رهه‌ڵدانی ئاژاوه‌و تێكچونی سه‌قامگیری سیاسیی له‌وڵاتدا".
جه‌ختیشیكرده‌وه، "ئه‌و ناكۆكییه‌ی له‌گه‌ڵ ڕه‌وتی سه‌دردا هه‌مانه، به‌منزیكانه سه‌رجه‌میان كۆتاییان پێدێت".