ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆدەبێتەوە و یەکێک لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەکەش گفتوگۆکردنە لەبارەی هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان.
ئاوێنە: بەگوێرەی فەرمانگەی راگەیاندنی پەرلەمانی عێراق، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 23ی شوباتی 2023، دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌كاتژمێر 11 پێشنیوه‌ڕۆ ده‌ستپێده‌كات و ده‌نگ له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك یاسا ده‌درێت.
بەپێی بەرنامەی کاری دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق، یه‌كێك له‌و خاڵانه‌ی له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كەن، هه‌مواری هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانه.
هەروەها له دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی عێراق، تاووتوێی پاڵپشتی پڕۆژه‌ی بچووك، له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه بۆ هاووڵاتییان دەکرێت.