عێراق دروستکردن و هاوردەکردنی هەموو جۆرە خواردنەوەیەکی کحولیی قەدەغەکرد
  2023-02-23       1050       

حکومەتی عێراق لەبڕیارێکی نوێدا و بە یاسای "داهاتەکانی دەوڵەت" بڕیاریدا دروستکردن و هاوردەکردنی هەموو جۆرە خواردنەوەیەکی کحولیی قەدەغە بکات.

ئاوێنە: لەبڕیارێکی نوێی حکومەتی عێراقدا کە لە ڕۆژنامەی وەقائیع بڵاوبووەتەوە، حکومەتی عێراق هاوردەکردن و دروستکردنی هەموو جۆرە خواردنەوەیەکی کحولیی لە عێراق قەدەغەکرد.

لە بڕیارەکەی حکومەتی عێراقدا ئەوەشهاتووە، هەرکەس پابەند نەبێت بە 10 ملیۆن دینار تا 25 ملیۆن دینار سزادەدرێت.

هاوکات ئاماژە بەوەشدراوە، کار بە هیچ دەقێکی یاسایی ناکرێت لەدەرەوەی ئەو یاسایە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×