لەبارەی بەكارهێنانی دەرزی گەشە بۆ منداڵان هۆشداری دەدرێت
  2023-02-24       1566       

د. پشدەر عەبدوڵا، پزیشكی پسپۆڕی نەخۆشییەكانی منداڵان هۆشداری لەبارەی بەكارهێنانی دەرزی گەشە بۆ منداڵان دەدات و دەڵێت، لەوانەیە لێكەوتەی خراپی هەبێت.

ئاوێنە: د. پشدەر عەبدوڵا، ئەمڕۆ هەینی، لەلاپەڕەی خۆی لە فەیسبوك رایگەیاندوە"تکایە تکایە ئەوەندە عاشقی دەرزی گەشە مەبن بۆ منداڵەکانتان. چونکە لەوانەیە توشی لێکەوتەیەكی خراپ ببێت لە ئەنجامی بەکارهێنانی دەرزی گەشە."

ئەو پزیشكە وتویەتی"بۆیە ئەگەر زۆر پێویست نەبو نابێت بەکاربهێنرێت، چەند حاڵەتێکی کەم نەبێت بەپێی زانست، نابێت هەر منداڵێک باڵای کورت بێت بەکاری بهێنێت چونکە جگە لە زیان سودی لێنابینێت."

د. پشدەر عەبدوڵا جەختیشی كردۆتەوە كە بەرپرسە لە  "ڕاستی و دروستی زانیارییەکان" كە بەپێی قسەی لێکەوتە خراپەکانی دەرزی گەشە لەوانەیە یەکێک لەمانە بێت:

١-ئاوسانی لەش و پەلەکان.

٢-ئازاری جومگەکان.

٣-ئازاری ماسولکەکان.

٤-هەوکردن(التهابات).

٥-سڕبونی پەلەکان.

٦-ئازاری ئێسقان.

٧-سەرئێشە

٨-هەوکردنی بۆڕیەکانی هەوا لەناو سییەکان.

٩-بەرزە فشاری خوێن.

١٠-سکچون و ڕشانەوە.

١١-زۆر ئارەق کردنەوە.

١٢-شەکرە.

١٣-زیپکەی پێست.

١٤-کێشەی تەندروستی جومگەکان.

١٥-زیادبونی توندی حاڵەتی نەخۆشییەکانی پێست.

١٦-هەستیاری توند بە دەرمانەکە.

١٧-تەمبەڵی غودەی دەرەقی.

١٨-هەوکردنی پەنکریاس.

١٩-شێرپەنجەی خوێن.

٢٠-گەشکە.

٢١-بەرزبونەوەی فشاری مێشک.

٢٢-میزی خوێناوی.

٢٣-هەوکردن گوێچکەی ناوەڕاست.

٢٤-خواربونی بڕبڕەکانی پشت.

٢٥-گەورەبونی مەمک لە منداڵی کوڕ.

٢٦-زیادبونی ڕێژەی مردن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×