قەیس خەزعەلی لەسەر نرخی دۆلار زانیاریه‌ك ئاشكرادەكات
  2023-02-26       857       

ئەمینداری گشتیی عەسائیبی ئەهلی حەق ڕایگەیاند، لەمیدیاكانەوە شێواندنی بابەتەكان هەیەو دژ بەعێراق‌و گەلەكەی پیادە دەكرێت، دەشڵێت، "هەندێك لایەن زیادەڕۆیی لەبەرزبونەوەی نرخی دۆلاردا دەكەن بۆ ناشیرینكردنی حكومەتی نوێ".

ئاوێنە: قەیس خەزعەلی ئەمینداری گشتی عەسائیبی ئەهلی حەق لەچوارەمین ساڵیادی كوژرانی سەركردەیەكی حەشدی شەعبیدا وتی:"جۆرە جیاوازیەک لەمیدیاو شێوازی شێواندنی بابەتەکان هەیە کە دژ بەعێراق‌و گەلەکەی پراکتیزە دەکرێت‌و مانگانە بەملیارەها دۆلار لەلایەن هەندێک وڵات‌و باڵیۆزخانەوە لەدژی عێراق‌و عێراقییەکان خەرجدەکرێت".

خەزعەلی وتیشی:"پاڵنەرەکانی پشت ئەو شەڕانەی کە هەن‌و لەناوچەکەدا ڕودەدەن سیاسی نین، بەڵکو پاڵنەرێکی ئایدیۆلۆژیین".

ئەمینداری گشتی عەسائیبی ئەهلی حەق ئاماژەی بەبەرزبونەوەی بەهای دۆلار كردو وتی:"لایەن هەن هەوڵیانداوە زیادەڕەوی لەڕوداوی بەرزبونەوەی نرخی دۆلار بکەن بۆ شێواندنی وێنەی حکومەتی نوێ".

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×