بانكی ناوەندیی عێراق بڕیاریدا پشكی دۆلاری كاش بۆ كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆڕی دراو زیادبكات
  2023-03-02       947       

بانكی ناوەندیی عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە، بڕیاریدا پشكی دۆلار بۆ كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆڕی دراو زیاد بكات.

ئاوێنە: بانكی ناوەندیی عێراق، ئەمڕۆ لە نوسراوێكدا رایگەیاند، بڕیاریداوە بڕی دۆلاری كاش بۆ كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆڕی دراو هەفتانە بۆ دو ملیۆن دۆلار زیاد بكات.

هەروەها داواشی لە كۆمپانیاكان كردوە لە رۆژی یەكشەممە 5ی 3ی 2023ەوە بۆ ئەو مەبەستە داواكارییەكانیان پێشكەش بكەن.

بانكی ناوەندی راشیگەیاندوە، ئەو بڕیارەیان لە چوارچێوەی ئامانجەكانی بانكەكەیاندایە بۆ هێنانەدی سەقامگیری لە نرخی دۆلار و پڕكردنەوەی ئەو خواستە زۆریە كە لە بازاڕە نێوخۆییەكاندا لەسەر دراوی بیانی هەیە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×