عه‌ون زیاب وه‌زیری سه‌رچاوه ئاوییه‌كانی عێراق لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: یەدەگی ئاوی عێراق کەمە، تورکیا پێشێلی ئەو ڕێککەوتنە دەکات کە لە نێوان (عێراق، تورکیا‌و سوریا) سەبارەت بەڕوباری فورات هەیە. به‌پێى ڕێككه‌وتنه‌كه دەبێت تورکیا بڕی 500 مەتر سێجا ئاو لەچرکەیەکدا بۆ عێڕاق بەربداتەوە.
ئاوێنە: وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی عێڕاق، ده‌شڵێت: "لە ڕاستیدا نیوەی ئەو بڕە ئاوەی لەسەری ڕێککەوتوین ده‌گات، عێراقیش داوا ده‌كات پشكی ئاو بۆ 600 مەتر سێجا لەچرکەیەکدا زیادبكرێت".
به‌وته‌ى وه‌زیری سه‌رچاوه ئاوییه‌كانی عێراق، "ئه‌گه‌ر توركیا له‌سه‌ر ئه‌و سیاسه‌ته‌ی به‌رده‌وامبێت، ڕوباری فورات بەمشێوەیەى ئێستا بمێنێته‌وه، مه‌ترسیه‌كى زۆر گه‌وره‌یه، چونكه به‌ته‌واوی وشكدەبێت".