چەند بانکێک حکومەتی عێراق ئاگادار دەکەنەوە کە ملیۆنان دۆلار لە عێراق دەبرێتە دەرەوە.
ئاوێنە: بانكهكانی رافیدهین، رەشید و بازرگانی وەزارەتی دارایییان لە بردنە دەرەوەی ملیۆنان دۆلار لە هەژماری بانکی و موڵکەکانیان بۆ حسابی کۆمپانیایەک ئاگادار کردووەتەوە کە چالاکییەکانی ئهو كۆمپانیایه نادیارە، و لە هەمان کاتدا سەدان ملیۆنیش چووەتە ناو چهند ئەکاونتێكی دیكه لە بەغدا، بەسرە و پارێزگاکانی دیکە.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق، چاودێری بەشێک لە خێزانەکانی لە بەغدای نوێ، مەنسور و ناوچەکانی دیکەی بەغدا كردووه، كه زۆر بهخێرایی سامانییهكانیان زیاد كردووه، ئهمهش بەهۆی دهركهوتنی ئۆتۆمبێلی گرانبهها و خانوو ڤێلاوه گومانیان دروستكردووه.
هەروەها وەزارەتی ناوخۆی عێراق بە هاوکاری بانکەکان چاودێری ناوی چهند كهسێكی پارێزگای بەغدای كردووه، کە حسابی هەژمارە بانکیەکانیان بە شێوەیەکی نایاسایی زیادیكردووه، ئەمەش پرسیار لەسەر سەرچاوەی ئەو ملیۆنەها دۆلارە دروستدەکات، ئهمهش بووه جێگهی موشتومڕی تۆڕهكۆمهڵایهتیهكان.
لە ئەنجامی ئەو رووداوانە، وەزارەتی ناوخۆ ئیدارەی گشتی بۆ لێکۆڵینەوەی دارایی راسپارد بۆ گەڕان بەدوای ئەوەی لەو ناوچانەدا روودەدات بە مەبەستی زانینی سەرچاوەی ئەو پارانە، بەو پێیەی ئیدارەی گشتی بۆ لێکۆڵینەوەی دارایی چاودێریی کرد کە تەنها 66 كهس لە بەغداوە سەروەت و سامانیان زیاتر لە یەک ملیار دیناره، فەرمانبەری حكومهتیشی تێدایه، كه مووچەکانیان لە یەک ملیۆن دینار تێپەڕناکات.
لهو ژمارهیه 25 کەسیان لێپرسینەوەیان لەگەڵدا کراوه، كه بەڵگەكانیان نیشانداوه، پارهكانیان له رێگهی بازرگانی ئینتهرنێتهوه دهستكهوتووه.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەدواداچوونی دارایی، بۆی دەرکەوت كه بهدهستهێنانی ئەو پارەیە بە شێوەیەکی یاسایی بووە و هیچ گومان و دەستکاریکردنێکی تێدا نەبووە، هەروەها ئەم بازرگانییە یاسایی و گونجاوە لەگەڵ شەریعەتی ئیسلام و دەستووری عێراق.