دەست بەسەر موڵك و ماڵی وەزیرێکی باڵای حکومەتەکەی کازمیدا گیرا
  2023-03-06       561       

بە بڕیارى دادگا دەست بەسەر ماڵ و موڵکی هەریەک لە وەزیرى پێشووى دارایی و بەڕێوەبەرى پێشووى نووسینگەى سەرۆک وەزیرانی عێراقدا گیرا.

ئاوێنە: بەگوێرەى نووسراوێکى دادگای دووەمى کەرخ، دەست بەسەر موڵک و ماڵى گواستراوە و نەگواستراوەى چوار کەسدا گیراوە، کە عەلى عەللاوى، وەزیرى پێشووى دارایی و رائید جوحى، بەڕێوەبەرى پێشووى نووسینگەى سەرۆکوەزیرانی پێشوو.

باسم خەشان، ئەندامى لیژنەى دەستپاکیى پەرلەمانى عێراق ڕایگەیاند، ئەو بڕیارەى دادگا بەهۆى دۆسیەى دزیى سەدەوەیە، کە بردنى پارەى سپاردەى دارایی دەستەى گشتیى باج بوو لە بانکى رافیدەین

پێشتریش مستەفا کازمی، سەرۆك وەزیرانی پێشووی عێراق هۆشداریی دابوو لەوەی، حکومەتی ئێستا تیمەکەی ئەو بە ئامانج دەگرێت.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×