كلیچدارئۆغلۆ وەك كاندیدی پۆستی سەرۆك كۆماری توركیا دیاریكرا
  2023-03-06       756       

شەش پارتەكەی هاوپەیمانیی میللەت، ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە، دوای كۆبونەوەی نێوانیان لە ئەنقەرە، كەمال كلیچدارئۆغلۆ، سەرۆكی گشتی جەهەپەیان وەك كاندیدی هاوپەیمانییەكە بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری توركیا راگەیاند.

ئاوێنە: كۆبونەوەكەی زیاتر لە چوار سەعاتی خایاندو تێیدا کەمال کلیچدارئۆغڵو، سەرۆکی گشتی جەهەپە؛ مەرال ئاکشەنەر، سەرۆکی ئیی پارتی؛ تەمەل کارامۆڵڵائۆغڵو، سەرۆکی پارتی سەعادەت؛ گولتەکین ئویساڵ، سەرۆکی پارتی دیموکرات؛ عەلی باباجان، سەرۆکی پارتی پێشکەوتن و دیموکراسی و ئەحمەد داودئۆغڵو، سەرۆکی پارتی ئایندە چونە بەردەم جەماوەر و قسەیان کرد.

 سەرەتا کارامۆڵڵائۆغڵو رایگەیاند، کەمال کلیچدارئۆغڵو كاندیدە بۆ پۆستی سەرۆککۆماری تورکیا.

پاشان کلیچدارئۆغڵو بەوتەیەکی پێشكەش كردو رایگەیاند"گەورەترین ئامانجان ئەوەیە تورکیا بەرەو فەڕو خۆشی ئارامی ببەین."

وتیشی"ئێمە وەکو هاوپەیمانیی میللەت، تورکیا بە راوێژ بەڕێوەدەبەین. وەکو سەرۆکی گشتیی ئەو پارتانەی هاوپەیمانیی میللەت پێکدەهێنن، رێککەوتوین لەسەر قۆناغی گەڕانەوە بۆ سیستمی پەرلەمانی."

ئەوەشی خستەڕو"دەرگای هاوپەیمانیی میللەت بۆ هەمیشە کراوەیە بۆ ئەوانەی بەشداری لە خەونی تورکیای هاوبەشمان دەکەن. باوەڕ، بیرکردنەوە، ئایدۆلۆژیا، بە بێ جیاکاری لە ناسنامە لە ناخی دڵەوە سڵاو لە 85 ملیۆن کەس دەکەین."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×