نەتەوە یەكگرتوەكان: زیانی بومەلەرزەكانی توركیا بە زیاتر لە 100 ملیار دۆلار مەزەندە دەكرێت
  2023-03-07       306       

رێكخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان، ئەمڕۆ سێشەممە، رایگەیاند، مەزەندە دەکرێت زیانی بومەلەرزەکانی تورکیا 100 ملیار دۆلار تێبپەڕێنێت.

ئاوێنە: لویزا ڤینتۆن، نوێنەری بەرنامەی گەشەپێدانی نەتەوە یەکگرتوەکان لە تورکیا، لە رێگەی ڤیدیۆکۆنفرانسەوە لە شاری غازی عەنتاب-ەوە بەشداریی لە کۆنگرەی رۆژنامەوانیی هەفتانەدا کرد کە لە نوسینگەی نەتەوە یەکگرتوەکان لە جنێفی سویسرا بەڕێوەچو.

بە ئاماژەدان بەوەی کە مانگێک بەسەر بومەلەرزەکانی شەشی شوباتدا تێپەڕیوە، ڤینتۆن رایگەیاند، دو ملیۆن و 700 هەزار کەس لە ناوچەکەدا بەهۆی بومەلەرزەکانەوە ئاوارەبون و نزیکەی 600 هەزار باڵەخانە یان شوێنکاریش روخان.

ئەوەشی خستەڕو "بەپێی دوایین ئامارەکان، مەزەندە دەکرێت بڕی ئەو زیانانەی کە لەلایەن حکومەت و هاوبەشە نێودەوڵەتییەکانەوە قەرەبو دەکرێنەوە، زیاتر لە 100 ملیار دۆلار بێت".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×