دوای بومەلەرزە زریانێكی وێرانكەریش توركیا گرتەوە
  2023-03-15       546       


زریانێكی وێرانكەر چەند ناوچەیەكی توركیا گرتووەتەوە و تاوەكو ئێستا بەهۆیەوە 5 كەس گیانیان لەدەستداوە، ئەوەش دوای ئەو بومەلەرزە وێرانكەرەی ئەو وڵاتەی گرتەوە.

ئاوێنه‌: دەسەڵاتدارانی توركیا بڵاویان كردووەتەوە، بەهۆی ئەو زریانە وێرانكەرەی باشوری ئەو وڵاتەی گرتووەتەوە، تاوەكو ئێستا 5 كەس گیانیان لەدەستداوە.

ئەوەش هاتووە، 4 لە قوربانییەكان لە "ئادیامان" و ئەوی تریان لە "شانلی ئورفا"، بەپێی زانیاریەكانیش لافاو تونێل و چەندین ناوچەی پڕ كردووە و دەنگۆی ئەوە هەیە چەندین كەس گیریان خواردبێت.

زریانەكەی توركیا دوای ئەوەدێت، لە 6ی شوباتی رابردوو، بومەلەرزەیەكی وێرانكەر باشوری ئەو وڵاتە گرتەوە و بەهۆیەوە دەیان هەزار كەس گیانیان لەدەستدا و هەزارەها خانوو و تەلار روخان و زیانی دەیان ملیار دۆلاری لێكەوتەوە.
 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×